
دیمەنی بەنداوی چەقچەق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئامادەكاری دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی كارەكانی سێ بەنداو كە قۆناغێكی زۆری دروستكردنیان بڕیوە.
چیرۆكی سەرەكی: لە شاری سلیمانی، بە بەشداری وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و جێگری پارێزگاری سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجامدرا، بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی ئاو و پڕۆژەی بەنداوەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی.
لێدوانی فەرمی: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئامادەسازیی بۆ چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی بەنداوەكانی: زەلان، چەقچەق و سەرچنار دەكەین كە قۆناغێكی باشی دروستكردنییان بڕیوە و هێشتا تەواو نەكراون.
ڕوونیشی كردەوە، دیراسەی كێشە و ئاڵنگارییەكانی بەردەم تەواوكردنی پرۆژەكان لەڕووی دارایی و تەكنیكییەوە دەكەین، هاوكات پاڵپشتی سەرچاوەی دارایی دەكەین بۆ ئەو كۆمپانیا جێبەجێكارانەی كەوا ئەركی دروستكردنی بەنداوەكانیان پێ سپێردراوە.
بابەتە ستراتیژییەكە: تەواوكردنی كارەكانی ئەو سێ بەنداوە و دروستكردنی ژمارەیەك بەنداو و پۆندی دیكە، لەچوارچێوەی پلانی ستراتیژیی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ئاو و ئاسایشی خۆراك لە هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






