
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا زیاتر دەبێت بۆ ئەم مەبەستە ترەمپ لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدات.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا چرتڕبوونەتەوە ئەمریکا لەلایەک و وڵاتانی ئەوروپا لەلایەکی دیکەوە خوازیاری کۆتاییهاتنی جەنگەکەن، دواجاریش کۆبوونەوەی شاندی ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵ کرا، کە یەکەم دانوستانی ڕاستەوخۆ بوو دوای سێ ساڵ لە جەنگ، تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجام و پێشکەوتنێک بە ئاراستەی کۆتاییهاتنی جەنگ بەدی نەهاتووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای بەڕێوەچوونی دانوستانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا و ئۆکراینا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە تەلەفۆن لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا قسە دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە بڕیارە پەیوەندییەکە ئەنجام بدرێت.
قووڵتر: ترەمپ جەختی لەوەکردووتەوە، بەبێ کۆبوونەوەی من و پووتین چاوەڕوانی هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بۆ ڕاگرتنی جەنگ مەبن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، هەوڵدەدین پێش ئەوەی ترەمپ و پووتین قسە بکەن، ئێمە لەگەڵ سەرکردەکانی بەریتانیا، فەرەنسا و پۆڵەندا، لەگەڵ پووتین قسە بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






