
دیمەنی تێکشکاوی پردەکە
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕێگەی سەرەكی سلێمانی - كەركووك بەدیاریكراوی لە ناحیەی گۆپاڵە، بارهەڵگرێك كە بە ئاڕاستەی شاری سلێمانی بەرەو كەركووك ڕۆیشتووە، خۆی دەكێشێت بە بەرزەپردێكی پەڕینەوەی هاووڵاتیان و بەهۆیەوە پردەكە تێکدەشکێنێت.
چی ڕوویدا: ڕووداوەكە لە كاتژمێر 8:00ـی بەیانییەوە ڕوویداوە و ماوەی چەند كاتژمێرێكە ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ شۆفێران دروستكردووە و جەنجاڵییەكی زۆر لە شەقامەكە دروستبووە، زیانی ماددیشی هەبووە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پەیامنێری ئاڤا چۆمان مەحموود، لە شوێنی ڕووداوەكە لە زاری ژمارەیەك شایەدحاڵێکەوە ئەو زانیارییەی دەستكەوت كە هۆكاری ڕووداوەكە بەرزبوونەوەی جەگی عارەبانەی بارهەڵگرێك بووە كە لە كۆنتڕۆڵ دەرچووە و ئاستی دیاریكراوی بەرزی تێپەڕاندووە و خۆی بە پردەكە كێشاوە، لەكاتی خۆپیاكێشانەكە دەنگێكی بەرزیشی هەبووە، كە بەشێك لە دانیشتووانی ناحیەی گۆپاڵەی هێناوەتە دەرەوە.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی بازیان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوەكە سایدێكی هاتووچۆ بەتەواوی گیراوە و سایدی دووەمیش مەترسی كەوتنی دواهەمین بەشی پردەكەی لەسەرە، بۆ كەمكردنەوەی جەنجاڵی لە شوێنی ڕووداوەكە، تیمەكانی هاتووچۆ ناچارن شۆفێران بەرەو ڕێگەی لاوەكیی خۆڵی تەنیشت ڕێگەی سەرەكی ئاڕاستە بكەن و بەشێوەیەكی كاتی ئەو ڕێگە لاوەكییە بە هەردوو ئاڕاستەی سلێمانی بۆ كەركووك و، كەركووك بۆ سلێمانی بەكاربهێنن.
زانیاریی زیاتر: هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و تیمەكانی بەرگری شارستانی و هاتووچۆ لە شوێنی ڕووداوەكەن، سەرقاڵی لابردنی پارچەکانی پردەكەن لەسەر ڕێگەی هاتووچۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ژینگە
- 48 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتان پێشوازی لە ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل بۆ غەززە دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکات