کرێملن: بەردەوامی بە دانوستانەکان دەدەین و ڕێگەچارەی ئاشتی بژاردەی ڕووسیایە
- هەواڵ
- 19 ئایار

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی ڕووسیا و ئۆکراینا لە تورکیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
کۆشكی کرێملن ڕایدەگەیێنێت بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو سەرۆکی ڕووسیا و ئۆکراینا کاریگەری مەزنی لەسەر کەمکردنەوەی ناکۆکیەکان دەبێت و ڕێگەچارەی ئاشتی بژاردەی ڕووسیایە.
وێنە گەورەکە: ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا بەرەو قۆناغێکی گرنگ هەنگاو دەنێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئامانجی 100 ڕۆژی سەرەتای کارکردنی بە ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕووسیا و کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکراینا دیاریکرد، ئێستاش لە هەوڵەکانی بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئەنجام دەدات.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کریملن بە کەناڵی یەکی ڕووسیای ڕاگەیاند: بەدیهێنانی ئامانجەکانی ڕووسیا لە ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسیەوە بژاردەی سەرەکی ڕووسیایە و دەمانەوێت بە ڕێگەچارەی ئاشتی کۆتایی بە جەنگ و ناکۆکیەکان بێنین لە بری گۆڕەپانی جەنگ، مۆسکۆ بەو ئاراستەیە هەنگاو دەنێت و لە دانوستانەکان بەردەوام دەبێت.
زانیاریی زیاتر: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملن سەبارەت بە هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ گوتی: هەوڵەکانی ترەمپ و ئەمریکا بەرز دەنرخێنین بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، لەو چوارچێوەیەدا بڕیار وایە لە کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک ترەمپ پەیوەندی بە سەرۆک پووتینەوە بکات و سەبارەت بە دانوستانەکان و کۆتایهێنان بە جەنگ گفتووگۆ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





