
جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەوڵەکانی بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتیی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا ئەمڕۆ لەگەڵ هەر یەک لە زیلینکسی و پووتین قسە دەکات.
وێنە گەورەکە: سێ ساڵ دەبێت شەڕی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بەردەوامی هەیە و ئەمریکا هەوڵەکانی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست چڕتر کردووەتەوە و دەیەوێت هەرچی زووە ئۆکراینا و ڕووسیا کۆتایی بە شەڕی نێوانیان بێنن.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند ئەمڕۆ لەگەڵ هەریەک لە ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ڤۆلۆدمیرزیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا تاوتوێی پرسی ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵات دەکات، ترەمپ ڕاشیگەیاند کەوا کاتژمێر 2:00ــی دوا نیوەڕۆیی ئەمڕۆ لەگەڵ پووتین قسە دەکات و دواتریش لەگەڵ زیلینسکی و وڵاتانی ئەروپا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست قسە دەکات.
باکگراوند: پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ترەمپ لەکاتێکدایە کە دوای سێ ساڵ بۆ یەکەمجار لە ئیستەنبووڵ گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەڕێوەچوو و هەردوو وڵات ڕێککەوتن کە ئاڵوگۆڕ بە 1000 دیلکراو بکەن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: میدیای فەرمی ئۆکراینا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هێزەکانی ڕووسیا هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی خێرسوون و لە ئەنجامدا ژن و پیاوێکی تەمەن 70 ساڵی گیانیان لەدەستداوە، پێشووتریش، زیلینکسی پووتینی بەوە تۆمەتبار دەکرد کە نایەوێت ئاگربەست ڕابگەیێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





