
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
ڕۆژی دووشەممە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئامانجمان ئەوەیە دەستبەسەر تەواوی کەرتی غەززەدا بگرین.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل پلانەکەی بۆ داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە دووپاتدەکاتەوە و دەڵێت، ئامانج لێی ئازادکردنی تەواوی بارمتەکان و لەناوبردنی ژێرخانی سەربازی بزووتنەوەی حەماسە.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێرشی چر و بەرفراوان لە کەرتی غەززە ئەنجام دەدەین, سوپای کاری گەورە لەو کەرتە دەکات و ئامانجمان داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززەیە، بەڵام وردەکارییەکان ئاشکرا ناکەین.
ئەمەش بزانە: نەتانیاهۆ گوتیشی، هاوکارییە مرۆییەکان لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەر داگیراون بۆیە ڕامان گرتوون، بەڵام ئەمڕۆ ڕێگە بە چەند بارهەڵگرێکی هاوکاریی دەدەینە کە بچنە ناو کەرتی غەززە.
لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، 160 هێرشی ئاسمانیمان کردووەتەوە سەر تەواوی کەرتی غەززە، ئەمەش دوای بڕیاری بەرفراوانکردنی هێرشەکانە بۆ سەر ئەو کەرتە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای بڕیاری ئیسرائیل بۆ بەرفروانکردنی هێرشەکانی لە کەرتی غەززە، نزیکەی 500 کەس لە سێ ڕۆژدا کوژران کە زۆربەیان هاووڵاتیی سڤیلن ئەمەش کاردانەوەی وڵاتانی بەدوای خۆیدا هێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






