
حکومەتی قەتەر فڕۆکەیەک پێشکەش بە ئەمریکا دەکات
ئاڤا نیوز
دوا بەدوای پێشکەشکردنی فڕۆکەیەکی قەتەری لەلایەن حکومەتی قەتەرە بە ئەمریکا، کۆشكی سپی، ڕەتیدەکاتەوە کە قەتەر ئەو فڕۆکەیەی بە دیاری بە ئیدارەی ترەمپ دابێت، بەڵکو بە هێزی ئاسمانی ئەمریکا بەخشراوە.
لێدوانی فەرمی: کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەو فڕۆکەی قەتەر بە ئەمریکای بەخشیوە، پڕۆژەیەکی هێزی ئاسمانییە و ترەمپ هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە، حکومەتی قەتەر پێشنیازی بەخشینی ئەم فڕۆکەیەی کردووە بە هێزی ئاسمانی ئەمریکا، هاوکات ئەم بەخشینە بەگوێرەی تەواوی یاسایی وەرگیراوە.
زانیاریی زیاتر: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەشتێکی سێ ڕۆژی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدا و چەند گرێبەستێکی ملیار دۆلاری لەگەڵ هەر یەکە لە سعودییە، ئیمارات و قەتەر ئەنجامدا، لەنێویاندا قەتەر فڕۆکەیەکی پێشکەش بە ئەمریکا کرد.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد بن عبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند، ئەو فرۆکەیەی کە بە دیاری پێشکەش بە ئەمریکا کراوە لەنێوان هاوپەیمانان کارێکی ئاساییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






