نەتەوەیەکگرتووەکان: مۆڵەتمان لە ئیسرائیل وەرگرتووە نزیکەی 100 بارهەڵگری هاوکاری بچنە ناو غەززە
- هەواڵ
- 20 ئایار

دیمەنی کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، ڕەزامەندیان لە ئیسرائیل وەرگرتووە بۆ ئەوەی بارهەڵگری هاوکارییە مرۆییەکانیان بگەیەننە ناو غەززە.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە، ئیسرائیل بە بیانووی ئەوەی حەماس هاوکارییە مرۆییەکان وەک سەرچاوەی داهات بەکاردەهێنێت، تەواوی دەروازەکانی بەڕووی هاوکارییە مرۆیی و پێداویستە سەرەتایی و پزیشکییەکان ڕاگرت، ئەمەش بووە هۆی زیاتر خراپتربوونی دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: جێنس لارکێ، وتەبێژی نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، نەتەوەیەکگرتووەکان مۆڵەتیان لە ئیسرائیل وەرگرتووە بۆ ئەوەی ڕێگە بە نزیکەی 100 بارهەڵگری هاوکاری دیکە بدات بچنە ناو غەززە.
زانیاریی زیاتر: دوای گەمارۆی سێ مانگی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕێگە بە هاتنەناوەوەی "بڕێک خۆراک" بۆ ناو غەززە دەدەین، بە ئامانجی ڕوونەدانی قەیرانی برسیێەتی لە کەرتەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت