
ئاڤا نیوز
عەشیرەتێکی گەورەی عەرەبی سنووری کەرکووک بەبیانووی هەبوونی ژمارەیەک زۆر لە ئاژەڵی بەراز لە ناوچەکانیان، داوا لە وەزارەتی بەرگریی عێراق دەکەن پڕچەک بکرێن. دانیشتووانی گوندێكی کوردنشینی ناوچەکەش دەڵێن، ئەمە تەنیا بیانووە و سوننەکان دەیانەوێت بەم هۆیەوە دەنگ بۆ هەڵبژاردن کۆبکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند کەسایەتییەکی عەشیرەتی عوبێد لە سنووری کەرکووک، نووسراوێکیان ئاراستەی وەزارەتی بەرگریی عێراق کردووە و بەبیانووی هەبوونی بەرازێکی زۆر بەدرێژایی ڕێگای کەرکووک - تکریت بە ئاڕاستەی ناحیەی ڕەشاد لە دەشتیاییەکان، داوا دەکەن پڕچەک بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق بەدەم داواکەیانەوە چووە و ڕەزامەندی دەربڕیووە و بە ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکی وتووە، هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆک و کەسایەتییەکانی عەشیرەتی عوبێد بکەن بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکەیان.
زانیاریی زیاتر: جگە لە پڕچەککردنیان، ئەو عەشیرەتانە داواشیان کردووە، ڕێگەیان پێبدرێت گەنجانی عەشیرەت و گوندەکانیان دابمەزرێنرێن و ئۆتۆمبێلیان پێبدرێ بۆ ئەوەی مەفرەزە دەرکەن بۆ ڕاوەبەراز.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: سنووری جوگرافی ئەو عەشیرەتە دەکەوێتە ئەو ناوچانەی ناکۆکی لەسەرن، زەوییەکان کێشەی موڵکدارییان هەیە. خەڵکی گوندی تۆپزاوا کە گوندێکی کوردنشینە، ترسیان هەیە و دەڵێن، ئەم بەرازانە بەهانەن، کشتوکاڵ و ڤێرتەرنەری کەرکووک دەتوانن کێشەی ئەو بەرازانە چارەسەر بکەن،
بەگوتەی خەڵکی گوندەکە، بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لایەنە سونییەکان دەیانەوێت بەمشێوە دەنگی خەڵک بۆ خۆیان کۆ بکەنەوە. هاوکات خەڵکی ئەو گوندە ترسی ئەوەشیان هەیە لەژێر ناوی ڕاوەبەرازەوە، عەشیرەتەکان پڕچەک بکەنەوە و کێشەکان قووڵتر ببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر قۆناغێک لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر قۆناغێک لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە