
کۆبوونەوەی چوار پارێزگارەکەی باشووری کوردستان لەگەڵ چوار پارێزگارەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوانیان، شاندێکی باڵا کە پێکهاتوون لە هەر چوار پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان لە سنەن و 12 ڕێککەوتنیان واژۆکرد.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەى سێیەمین دیدارى پارێزگا هاوسنوورییەکان کە دوو ڕۆژە له شارى سنه بەردەوامە، شاندێکی هەرێمی کوردستان چەندین دیدارى گرنگیان لەگەڵ پارێزگارانى ئازربایجانى ڕۆژئاوا، ئورمییە، سنە، کرمانشا کرد بەمەبەستى بەهێزکردنى جوولە و ڕهوشی بازرگانی و برهودان به بواری كولتوورى و پێوهندییه ئابوورییهكانى نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و هەرێمى کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندەکەی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە
زانیاریی بەدەستهاتوو: لێكتێگەیشتنەكانی نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگا كوردییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، 12 ڕێككەوتننامەن، لێكتێگەیشتنەكانیش لە بوارەكانی بازرگانی، گەشتیاری، هونەری و ئەندازیارین، گفتوگۆ لەسەر ئەوەش کراوە کە ژمارەیەک کارگەی جۆراوجۆر لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بکرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە ئەو شاندە سەردانی تاران بکەن، لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران و پارێزگاری تاران کۆببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






