
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا سەردانی ناوچەی سنووریی هەرێمی کورسکی کرد، ئەمەش دوای چەند هەفتەیەک لە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچەیە لەلایەن سوپای وڵاتەکەیەوە.
ڕاگیێنراوی فەرمی: کۆشکی کرێملن لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، "ڤلادیمێر پووتین ڕۆژی دووشەممە سەردانی کورسکی کرد و لەگەڵ پارێزگاری کاتیی هەرێمەکە کۆبووەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ پووتین و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی قسەی کرد و داوای لێکردن گفتوگۆکانی ئاگربەست دەستپێبکەنەوە. پووتین لە کورسکەوە ڕایگەیاند، " سوپای ئۆکراینا هێشتا هەوڵی شکاندنی سنووری ڕووسیا دەدات".
باکگراوند: سەربازانی ئۆکراینا لە مانگی ئابی 2024، دەستیان بەسەر بەشێک لە ناوچەی کورسکدا گرت، بەڵام کۆتایی مانگی نیسان لەلایەن هێزەکانی مۆسکۆ و بە هاوکاریی سەربازانی کۆریای باکوور ناوچەکەیان کۆنترۆڵ کردەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





