
هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە شاندی پارتی و یەکێتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەت کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بووەو چل خولەکی خایاندووە، یەکێتی دووبارە داوای پۆستی سەرۆکی هەرێمی کردووە و پارتیش وتوویەتی ئەو پۆستە مافی ئێمەیە.
وێنە گەورەکە: گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، لە ئێستادا گەیشتوونەتە دابەشکردنی پۆستەکان.
زانیاریی زیاتر: شاندی پارتی هۆشیار زێباری سەرۆکایەتی کردووە و شاندی یەکێتیش قوباد تاڵەبانی. شاندی یەکێتی جارێکی تر داواکارییەکانی هێناوەتەوە و لیستی داواکارییەکانی تەسلیمی شاندی پارتی کردووەتەوە.
لیستی داواکارییەکانی یەکێتی
پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
پۆستی وەزارەتەکانی، ناوخۆ، شارەوانی، تەندروستی، سامانە سرووشتییەکان و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لەگەڵ چەند وەزارەتێکی خزمەتگوزاریش.
وەڵامی پارتی
"پێش هەموو شتێک وەڵاممان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر ئەوەیە کە لە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکەی نێوان مەسروور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە دووکان کە پێی گوتن، پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مافی پارتییە، لەناو پارتیش لای نێچیرڤان بارزانیی دەمێنێتەوە".
"بۆ وەزارەتەکانی تریش کە داواتان کردووە، چاوەڕێ بن تا مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوەی تا ئێستا یەکلایی بووەتەوە ئەوەیە کە مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستانەو کە هاتەوە گفتووگۆ لەسەر پۆستەکانی تریش دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەخۆڕایی نەشتەرگەری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەکرێت
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بانە دوو گەنجی کورد هەوڵ بۆ پاراستنی ئەسپی کوردی دەدەن
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ڕۆژههڵاتی كوردستان شوێنهوارێكی نوێ دەدۆزرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە بانە دوو گەنجی کورد هەوڵ بۆ پاراستنی ئەسپی کوردی دەدەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ڕۆژههڵاتی كوردستان شوێنهوارێكی نوێ دەدۆزرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە لە جیاتی ئاو غاز لە بۆریی ماڵان دێتە دەرەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترهمپ بهردهوامه له هێرشهكانى بۆ سهر بایدن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا و ئەمریکا ڕێوشوێنی نوێ بۆ وەرگرتنی ڤیزا ڕادەگەیێنن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە کوردستان ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە شارەکانی عێراق شۆکهێنەرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە لە جیاتی ئاو غاز لە بۆریی ماڵان دێتە دەرەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چالاکوانێکی ئایینیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئیستەنبوڵ تیرۆر کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بارەگای بارزانی سەركۆنەی تیرۆركردنی كاندیدەکەی بەغدا دەكات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترهمپ بهردهوامه له هێرشهكانى بۆ سهر بایدن