
ژمارەیەک حەجخواز لەکاتی گەیشتنیان بە خاکی سعوودیە لەڕێگەی هێلی ئاسمانی عێراقەوە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، لە ماوەی 15 ڕۆژدا هێڵی ئاسمانی وڵاتەکە 59 گەشتی بۆ سعوودیە کردووە و زیاتر لە 10 هەزار حەجخوازی بۆ ئەو وڵاتە گواستووەتەوە.
وێنە گەورەکە: پێشبینی دەکرێت ڕۆژی 6ـی حوزەیران یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان بێت و بەمەش فەریزە حەج کۆتایی دێت، لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە حەجخوازان لە سەرانسەری جیهان و بەگوێرەی خشتەیەکی ڕێکخراو، بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج سەردانی سعوودیە دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەکردووە، لە 4 تا 19ـی ئەم مانگە هێڵی ئاسمانی عێراق لەڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا و هەولێر و فڕۆکەخانەکانی دیکەوە، 59 گەشتی تایبەت بە حەج ئەنجامداوە و 10 هەزار و 484 حەجخوازی بۆ سعوودییە گواستووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: کۆی ئەو حاجییانەی بەڕێگەی ئاسمانیی بۆ وڵاتی سعوودییە دەگوازرێنەوە زیاتر لە 16 هەزار حاجین، بەوەش تائێستا 65%ـی ئەوانەی بڕیارە بە ڕێگەی ئاسمانی بچنە حەج بۆ سعوودیە گوازراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






