وەزارەتی پەروەردە ڕێكاری تووند بۆ بەرگرتن لە گزیكردن لە تاقیکردنەوەکان دەگرێتە بەر
- هەواڵ
- 22 ئایار

دیمەنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بۆ ڕێگری لە گزیكردنی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی پۆلی 12ـی ئامادەیی، وەزارەتی پەروەردە چەند ڕێكارێكی تووند پەیڕەو دەكات، ئامێری پەکخەر، پشکنینی پێشوەختە، ڕاگرتنی ئینتەرنێت سێ لەو ڕێكارانەن و بەرپرسانی وەزارەتەكەش دەڵێن ئەنجامی باشی دەبێت.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ 115 هەزار و 862 قوتابیی پۆلی 12 بە قوتابیانی دەرەكی و پیشەییەكانیشەوە مافی بەشدارییان لە تاقیكردنەوەكان هەیە و 1ـی 6، یەكەم ڕۆژی تاقیكردنەوەكانە و بەپێی گوتەی بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەش ڕەنگە بەهۆی بەشدارینەكردنی بەشێك لە قوتابیان ژمارەكە كەم بێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پرسیارەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە چوار زمان و دوو شێوەزار دادەنرێن و ڕێكاری تووند بۆ بەرگرتن لە گزیکردن گیراوەتەبەر ئامێری پەکخەر، پشکنینی پێشوەختە، ڕاگرتنی ئینتەرنێت ئەمانە هەمووی پەیڕەو دەکرێن و ئەنجامی زۆر باشیشی دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، پێویستە قوتابی پۆلی 12 وەڵامەکان لەسەر کاغەزی سۆما بداتەوە و لەسەر پرسیارەکان وەڵام نەنووسێت.
لەلایەكی دیكەوە: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: 1ـی 6 تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 ئەنجام دەدرێن، هیوادارم هیچ قوتابییەك فریو نەخوات بە باندەكانی گزیكردن، چونكە چارەنووسی هەموویان ڕووبەڕووكردنەوەی یاسایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 چرکە لەمەوپێش
ئێران: متمانەمان بە ئاگربەست نییە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە هەڵەبجە کارکردن لە پڕۆژەی ڕووناکی دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەکارهێنانی بیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 چرکە لەمەوپێش
ئێران: متمانەمان بە ئاگربەست نییە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە هەڵەبجە کارکردن لە پڕۆژەی ڕووناکی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر دەستپێدەکات