
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمار کرا، تووشبووەکە بەڕەگەز ئافرەتە و خوشکی ئەو هاونیشتمانییەیە کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی هەمان نەخۆشییەوە گیانی لەدەست دا.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی ئەو ژنە بە گومانی تووشبوونی بە تای خوێنەربوون بۆ ماوەیی سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک داخڵکرا، ئەمڕۆ دوای گەڕانەوەی ئەنجامی پشکنینەکانی، دەرکەوت هەڵگری نەخۆشییەکەیە.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، لە عێراق 73 کەس تووشبوون. هەرچی هەرێمی کوردستانە، تەنیا دوو تووشبوو تۆمارکراون، یەکێکیان چاکبووەتەوە و ئەوی دیکەشیان گیانی لەدەست دا کە خەڵكی دهۆک بوو.
لێدوانی فەرمی: د. سەگڤان حەسەن، بەرپرسی هۆبەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنەربوون لە دهۆک تۆمار کرا. گوتیشی تووشبووەکە خوشکی هەمان ئەو کەسەیە کە لە ڕۆژی 10ـی ئەم مانگە بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە لە شیلادزێ گیانی لەدەست دا و بەرکەوتووی خوشکەکەی بووە.
زانیاریی بەدەستهاوو: تووشبووەکە تەمەنی لەنێوان 40 بۆ 45 ساڵیدایە و خەڵكی ناحیەی شیلادزێیە لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.
لەلایەکی دیکەوە: تای خوێنبەربوون لە عێراق ڕوو لە هەڵکشانە و کۆی گشتیی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون گەیشتووە 73 حاڵەت و پشکی شێریش بەر پارێزگای زیقار کەوتووە بە ڕێژەی 34% لە کۆی تووشبووان.
باکگراوند: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست، بە نەخۆشییەكی كوشندە هەژماردەكرێت و تا ئێستا چەندین کەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی گۆرانیی "یەکگرتنی کورد" بڵاو دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێكدا زیاتر لە 1400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێکراون
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی پەیامێک بۆ وڵاتانی بیانی دەنێرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆنگۆ زیاتر لە 200 کەس بەهۆی داڕمانی کانێک گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێمپایەر وۆڕڵد خەڵاتێکی بەناوبانگی بردەوە





