
دۆخی یەکێک لە گەڕەکەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە بەهۆی کۆنەکردنەوەی زبڵ و خاشاکی هاووڵاتیان دروست بووە
ئاڤا نیوز
ئاڤا گرفت و داواکاریی هاونیشتمانیانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ قیرتاوکردنی شەقامەکانیان دەگەیێنێتە لایەنی پەیوەندیدار. بەرپرسێکی ئیداریی شارەکەش لە ڕێگەی ئاڤاوە وەڵامی داواکارییەکەیان دەداتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی گەڕەکی بارزان لە سۆران داوای جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و قیرتاوکردنی شەقامەکانیان دەکەن، هەروەها دانیشتووانی گەڕەکەکانی دیکەش کێشەی کۆنەکردنەوەی زبڵ و خاشاکیان هەیە لە کۆڵەنەکان.
لێدوانی فەرمی: هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو پرۆژانە دەستپێدەکەنەوە کە ڕاگیراون، خزمەتگوزاری و قیرتاوکردن لەو گەڕەکانە دەستپێدەکات کە پێویستیانە.
لەبارەی کەڵەکەبوونی زبڵ و خاشاک، هەژار حەکیم گوتی، کێشەیەک لە گرێبەستی ئەو کۆمپانیایە هەبوو کە زبڵ و خاشاکیان لە گەڕەکەکانی سۆران کۆدەکردەوە، بۆیە چەند ڕۆژێکە زبڵ و خاشاک کۆنەکراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێشەی ئەو کۆمپانیایە بە تەواوی چارەسەرکراوە و درەنگانی شەوی ڕابردووەوە لەنێو بازاڕ و گەڕەکەکانی سۆران دەستکراوە بە کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک، پێشبینی دەکرێت ئەو شوێنانە تا سبەی بە تەواوی پاک بکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایەخێکی چنراو بە دیاری بۆ دەوڵەت باخچەلی دەنێرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: لە چارەسەرکردنی کێشەکان پاڵپشتی نووری مالیکی دەبین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایەخێکی چنراو بە دیاری بۆ دەوڵەت باخچەلی دەنێرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: لە چارەسەرکردنی کێشەکان پاڵپشتی نووری مالیکی دەبین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر بوو






