هێزی ئاسمانی عێراق پێگەیەکی چەکدارانی داعش لە چیای پەلکانە بۆردوومان دەکات
- عێراق
- 22 ئایار

بۆردوومانی پێگەی چەکدارانی داعش
ئاڤا نیوز
هێزی ئاسمانی عێراق بە فڕۆکەی جۆری F16 پێگەیەکی پاشماوەی چەکدارانی داعش بۆردوومان دەکات و بەهۆیەوە چەند چەکدارێکی ئەو ڕێکخراوە دەکوژرێن.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە زیاتر لە حەوت ساڵ بەسەر کۆتاییهاتنی ڕێکخراوی داعش لە عێراق تێدەپەڕێت، بەڵام تاوەکو ئێستا شانە نوستووەکانی ڕێکخراوەکە جار جار هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییانی مەدەنی بەئامانج دەگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە: دوای کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری پێگەیەکی تیرۆرستانی داعشییان لە چیای پەلکانە لەڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین کردووەتە ئامانج، لەئاکامدا دوو تیرۆرست کوژران و چەندین کەرەستە و تەقەمەنی سەربازیش دەستی بەسەردا گیراوە.
زانیاریی زیاتر: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو حەشارگەیەی کراوەتە ئامانج کەوتووەتە ناو کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەددین و بەشوێنێکی سەختی سەربازی، وەک پەناگەیەک بەکارهێنراوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





