
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ کریس ڕایت وەزیری وزەی ئەمریکا لە واشنتن،
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-5-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە واشنتن لەگەڵ کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆبووەوە.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی 17-5-2025ـەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکایە، 13 کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆنگرێسمان و سیناتۆرەکانی وڵاتەکە هەبووە، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمریکا کۆبوویەوە، دواتر لە کۆنفڕاسی داهاتووی وزەی کوردستان، باسی چاکسازییەکانی کوردستان، پرۆژەی ڕووناکی و گرێبەستەکانی غازی کرد لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، وەزیری وزەی ئەمەریکا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکوەزیران بۆ ئەمەریکا نیشاندا و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەردوو ڕێککەوتننامەکە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە بواری وزە و پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە کوردستان دەربڕی.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد، هەروەها کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی وزە، پڕۆژەی ڕووناکی و هەژماری من، بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری خستەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایەخێکی چنراو بە دیاری بۆ دەوڵەت باخچەلی دەنێرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: لە چارەسەرکردنی کێشەکان پاڵپشتی نووری مالیکی دەبین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر بوو






