
بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی عێراق - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، وادەی تۆماركردنی پارت و هاوپەیمانێتییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات، دوا ئاماریشی سەبارەت بەم بابەتە بەفەرمی بڵاوکردەوە.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی تۆمارکردنی هاوپەیمانی و حیزب و لیستی تاکەکەسیی بۆ بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق 15-4-2025 تاوەکو 4-5-2025 دیاری کرد، دواتر بۆ جاری دووەم تاوەکو 22-5-2025 وادەکەی درێژکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا لیستی کۆتایی هاوپەیمانی و حیزب و لیستی تاکەکەسیی بۆ بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە.
- 118 پارتی سیاسی.
- 25 هاوپەیمانی.
- 5 هاوپەیمانی، هاوپەیمانێتییەیان لە کۆمسیۆن پەسەند کراوە.
- 11 هاوپەیمانی چاوەڕێی بڕیاری پەسەندکردن دەکەن .
- 16 لیستی تاکەکەسی.
ئەمەش بزانە: بڕیارە 11-11-2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لەسەرتاسەری عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی دەربڕی، پاڵپشت بە یاسای هەڵبژاردنەکانی ژمارە 12ـی ساڵی 2018، کە عێراق بەسەر 18 بازنەی هەڵبژاردن دابەش دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





