
مەشقی ژمارەیەک فێرخوازی وەرزشی
ئاڤا نیوز
بە هاوکاری ئاژانسی کەتەلۆنی بۆ هاوکاریی گەشەکردن چەند قوتابخانەیەکی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دامەزراوەی 'زە هۆپ لیگ' کە دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتییە و لەلایەن دامەزراوەی بەرشەلۆنە و ئۆلێگەر پرێساس، یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە، پاڵپشتی دەکرێت بڕیاری داوە بە کردنەوەی چەند قوتابخانەیەکی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەی دامەزراوەی بەرشەلۆنە، ئامانج لە پڕۆژەکە سوود وەرگرتنە لە هێزی یاریی تۆپی پێ بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و وەرچەرخانی کۆمەڵایەتی لە ناوچەکە کە بەرکەوتەی شەڕە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەکە لەلایەن دامەزراوەکانی بەرشەلۆنە، لا کارسێرنا، پەیمانگای نۆڤاکت بۆ ناتووندوتیژی، یو پی پی، دۆز ئینتەرناشناڵ، ئای دێر و کاسا نۆسترا کاسا ڤۆستاوە بەڕێوەدەبرێت و لەلایەن 'ئاژانسی کەتەلۆنی بۆ هاوکاریی گەشەکردن' پارەدار دەکرێت.
لەهەمان کاتدا: بڕیارە قوتابخانە وەرزشییەکان لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بکرێنەوە، لە 25-6-2025 تا ئۆکتۆبەری 2026 گەنجان بەشداری لە خولەکانی قوتابخانەی توپی پێ دەکەن و هەروەها لە دوو کۆبوونەوەی فراوانیش کە سەرەتاکانی ساڵی 2026 بەڕێوەدەچن، ئامادە دەبن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 36 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم





