پاش کەمێکی دیکە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕۆبیۆ دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
کەمێکی دیکە کۆبوونەوەیەکی گرنگ و مێژوویی لە نێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چاوەڕوان دەکرێت مارکۆ ڕۆبیۆ پەیامی ئیدارەی ترەمپ بۆ هەرێمی کوردستان دووپات بکاتەوە. دواتریش مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕۆبیۆ پەیامێکی هاوبەش بڵاو دەکەنەوە.
باکگراوند: دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە کۆنگرێسی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێمە بەڕوونی بە حکومەتی عێراقمان وتووە، ئەگەر دەیەوێت پەیوەندییەکی باشی هەبێت لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا، دەبێت سێ شتی سەرەکی بکات:
یەکەم: پاراستنی ئۆتۆنۆمی کوردستان و مافەکانی، وە ڕێگەنەگرتن لە هیچ گەشەیەکی ئابووری و خۆشگوزەرانی هەرێمی کوردستان.
دووەم: پاراستنی مافی کۆمپانیا ئەمریکییەکان و وەبەرهێنەرانی ئەمریکا عێراق.
سێیەم: کەمکردنەوەی کاریگەری میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران لەناو حکومەت و سێکتەرە جیاوازەکان، چونکە ئاگادارین چ کاریگەرییەکیان هەیە، ئەمە قابیلی قبووڵ نییە و دەبێت وەڵام بدرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیشی کردبووەوە، بەغدا دەبێت بزانێت سیاسیەتی سەرەکی ئەمریکا لە عێراق بریتییە لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و نەهێشتنی هیچ ڕێگرییەک بۆ بەرەوپێشچوونەکانی ئەمریکا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ سەرچاوەی خێر یا کاولکاری
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لەبارەی گەیاندنی هەڕەشەیەکی ترەمپ بۆ ئێران ڕوونکردەوە دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەرشەلۆنە قوتابخانەی وەرزشی لە کوردستان دەکاتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق سێ پارچە شوێنەواری دەگمەنی لە ئەمریکا وەردەگرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە چاکسازی گەورانی سلێمانی دەمانچە دەبرێتە ژوورەوە
22 ئایار
لەسەر وەرگرتنی برنج وەزیرێکی ژاپۆنی دەست لەکاردەکشێتەوە
21 ئایار
نەیزەکێک بەخێرایی بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت
21 ئایار
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لەبارەی گەیاندنی هەڕەشەیەکی ترەمپ بۆ ئێران ڕوونکردەوە دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری هەولێر پۆندێكی دیكە لەتەواوبووندایە