
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕەتیدەکاتەوە پەیامی سەرۆکی ئەمریکای گەیاندبێتە سەرکردەکانی ئێرانی سەبارەت بە دەرکردنی گرووپە چەکدارەکانی ئێران لە عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: یەکێک لە میدیاکانی عێراقی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە گوایە، وەزیری دەرەوەی عێراقی پەیامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بە ئێرانییەکان داوە کە دەبێت لە ماوەی دوو هەفتەدا گرووپە چەکدارەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا، دووپاتی دەکاتەوە کە ناوەڕۆکی ئەم ڕاپۆرتە هەواڵە لەسەر بنەمای هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی نەبووە و نموونەی پراکتیزەکردنی ناپیشەیی میدیاییە بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و چەواشەکارانە و کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕای گشتی دروست دەکات لە ڕێگەی هەوڵێکی بەرنامە بۆ دارێژڕاوەوە بۆ شێواندنی وێنەی عێراق.
باکگراوند: ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی "ئیرەم نیوز"ـی عەرەبی لەزاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە، دواتر لە میدیاکانی عێراقی دەنگی دایەوە و ئەمەش وەزارەتی دەرەوەی ناچار کرد ڕوونکردنەوەی لەبارەیەوە بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






