
دانیشتوانی غەززە بە لەکاتی وەرگرتنی خواردن. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئەمینداری گشتیی نەتەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کردووە، خەڵکی کەرتی غەززە بە سەختترین و "دڕندەترین" قۆناغی جەنگەکە تێدەپەڕن و دەشڵێت؛ تەواوی خەڵکی غەززە ڕووبەڕووی برسێتی و قاتوقوڕی بوونەتەوە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 80 ڕۆژە ئیسرائیل گەمارۆی خستووەتە سەر کەرتی غەززە و بەشێوەیەکی کەم نەبێت ڕێگە نادات یارمەتی خۆراکی و دەرمان بگەێنرێتە کەرتەکە بە بیانووی ئەوەی حەماس هاوکارییە مرۆییەکان وەک سەرچاوەی داهات بەکاردەهێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند:
٠ فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە بەدەست ئەو قۆناغەوە دەناڵێنن کە دڕندانەترین قۆناغی جەنگەکەیە.
٠ لەگەڵ چڕکردنی هێرشەکانی بە درێژایی 80 ڕۆژە ئیسرائیل ڕێگرەی نەداوە هاوکارییە نێودەوڵەتییە مرۆییەکان بچێتە نێو کەرتەکە، هەموو خەڵکی غەززە ڕووبەڕووی مەترسیی برسێتی بوونەتەوە.
٠ 80%ـی غەززە یان ناوچەیەکی سەربازیی ئیسرائیلیە یان ناوچەیەکە ئیسرائیل فەرمانی بە دانیشتووانی کردووە چۆڵی بکەن.
٠ ئیسرائیل بەپێی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان ئەرکی ڕوونی هەیە، وەک دەسەڵاتی داگیرکەر دەبێت ڕازی بێت بە ڕێگەدان و ئاسانکاری بۆ گەیاندنی یارمەتییە پێویستەکان بۆ خەڵکی کەرتەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کەرتی غەززە ڕۆژانە پێویستیان بە 500 بارهەڵگری هاوکاری مرۆیی هەیە، ئیسرائیل مۆڵەتی داوە ڕێگە بە نزیکەی 100 بارهەڵگر هاوکاری بدرێت بچنە ناو غەززە، ئیماراتیش بەپێی ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئیسرائیل هاوکاری بۆ 15 هەزار هاووڵاتیی کەرتەکە دەنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بە بەهای 15 ملیار دۆلار چەک بە سعوودیە و ئیسرائیل دەفرۆشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕێككەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق ڕۆژی دووشەممە دەچێتە باری جێبەجێكردنەوە
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بە بەهای 15 ملیار دۆلار چەک بە سعوودیە و ئیسرائیل دەفرۆشێت
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
دوایین ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا بەرەو کۆتایی دەچێت






