پێشەوا هەورامانی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرپەرشتی ئەم قۆناغە نوێیەی هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 23 ئایار

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان- وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی واژۆکردنی دوو گرێبەستە 110 ملیار دۆلارییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەڵێت، "هەرێمی کوردستان پێی خستۆتە قۆناغێکی نوێ، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیش سەرکردایەتی ئەم قۆناغە نوێیە دەکات."
وێنە گەورەکە: لەمیانی سەردانەکەی بۆ واشنتن، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرپەرشتی دوو گرێبەستی 110 ملیار دۆلاری بواری وزەی لەنێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کرد، پاشانیش دەیان کۆبوونەوەی دیپلۆماسی و گرنگی لەگەڵ ژمارەیەک کۆنگرێسمانی ئەمریکا ئەنجامدا، هەموویان پشتیووانی ئەمریکایان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێی خستۆتە قۆناغێکی نوێ، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرکردایەتی ئەم قۆناغە نوێیە دەکات لە تێپەڕاندنی پەیوەندیی سیاسی و سەربازی لەگەڵ ئەمەریکا.
چی ڕوویدا: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبووەوە. پاش کۆبوونەوەکەش سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتوومان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەبوو، دیدگای هەرێمی کوردستانمان گەیاندە ئەمریکا.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لەم قۆناغە تازەیەدا وەبەرهێنان و ئابووری و وزە لەسەر مێزی گفتوگۆی سەرۆکوەزیرانن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا". بەگوتەی هەورامانی، "دەمێکە مافی هەرێمی کوردستان لە فایلەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بوونی هەیە، ئێستاش بابەتی وزە و وەبەرهێنان لە وزە، مەنەفێستی هەموو پەیوەندییەکان دەکاتەوە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا.
باکگراوند: ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی 2025-05-19، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان و کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرجی' و 'وێسترن زاگرۆس'ـی ئەمریکی، دوو گرێبەستیان لە بواری نەوت و وزە واژۆ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف 10 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەی وەهمی دەستگیر کران





