
چاوپێکەوتنی مەسرور بارزانی لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دیدارێکی تایبەتیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، باسی لە چەند پرسێکی گرنگ کرد، کە بەشێکیان تایبەت بوون بە ئامانجی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا و پەیوەندییان لەگەڵ ئەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە یاوەری شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی چەند ڕۆژێکە لە واشنتنی ئەمریکا، لەمیانەی ئەو سەردانەیدا چەندین دیداریی گرنگی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمریکا ئەنجامداوە و سەرپەرشتیی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگیشی کردووە بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە لە هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان.
چیرۆکی سەرەکی: لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، مەسرور بارزانی، چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ئەنجام داوە، ڕۆژی هەینیش لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و دوای ئەو کۆبوونەوەیەشی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی ئەنجامدا.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند: گەڕانەوەمان بۆ واشنتن دەربڕینی پێزانینە بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ هێزی سەربازی ئەو وڵاتە و گەلەکەی، تایبەتریش بۆ ئەو پشتیوانە بەردەوامەی کە بۆ گەلی ئێمەیان هەیە، دووبارە جەخت لە هاوپەیمانییەتیمان دەکەینەوە.
شەڕی تیرۆر و هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریکا:
لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد: ئێمە لەگەڵ ئەمریکا پێکەوە شەڕی دژی تیرۆرمان کردووە، ئێستا لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتەکە دەتوانین زۆر شت پێکەوە بونیادبنێین، کە لە بەرژەوەندیی ئاشتی و ئاسایشی هەرێمەکەشمان بێت.
نیگەرانی عێراق لەبارەی واژۆکردنی گرێبەستەکان:
- لەبارەی نیگەرانییەکانی حکومەتی عێراق لەبارەی هەردوو ڕێککەوتنەکەی هەرێمی کوردستان سەرۆکوەزیران دەڵێت، ئێمە دەستوورمان هەیە، بە ڕوونیش مافەکانی کوردستان دیاری کراوە و مافی ئەوەشمان پێدراوە کە گرێبەست واژۆ بکەین، بە تایبەت لە بوارەکانی پەرەپێدان و فراوانکردنی کەرتی وزە، ئێمە لە ڕابردوودا گرێبەستمان واژۆ کردووە، ئەم دوو کۆمپانیایەش تازەنین و ماوەی 15 ساڵە لە ناوچەکەی ئێمە کار دەکەن.
دۆخی ئێستا سووریا و تازەترین پێشهاتەکانی ناوچەکە:
- لەبارەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا لەلایەن ئەمریکاوە، مەسرور بارزانی وتی؛ ئێمە لەگەڵ سیاسەتی سەرۆکی ئەمریکاین بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریاین و پێمان باشە دەرفەتێک بدرێت بەو وڵاتە چونکە بە دۆخێکی ناهەمواردا تێپەڕیوە.
- دەسەڵاتدارانی دیمەشق بە تەواوی نەیانتوانیوە وڵاتەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکەن، تاوەکو ئێستا داعش لە ناوچەکەیان هەیە و دەبێت بەردەوام چاوەدێری بکرێن، هیوادارین بە هەماهەنگی هەمەلایەنە داعش لەوناچەیەش نەمێنێت.
کاریگەریی دانوستانی نێوان واشنتن و تاران:
- سەبارەت بە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا سەرۆکوەزیران وتی: هیوادارین دانوستانی نێوان هەردوو وڵات ڕێککەوتنی ئاشتی لێبکەوێتەوە، هیوادارم هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن.
- ئێمە شەڕمان ناوێت و هەموو لایەکیش لەگەڵ دیدگای سەرۆک ترەمپە، ئێمەش بە هەمان شێوە پاڵپشتی لێدەکەین، بۆ ئەوەی خۆشگوزەرانی و ئاسایش لە ناوچەکە بێتە ئاراوە.
پەیوەندیی ستراتیژی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا:
- لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکوەزیران باسی لەوەکرد، ڕۆڵی ئەمریکا زۆر گرنگ بووە لە پشتیوانی بۆ هەرێمی کوردستان، گەر ئەو وڵاتە نەبوایە بە ئاسانی نەمان دەتوانی داعش کۆتایی پێبهێنین.
- هیوادارین ئەمریکا هەمیشە وەکو هاوبەشێکی سەرەکی سەیری هەرێمی کوردستان بکات، ئێمە شانازی بەوە دەکەین کە هاوپەیمان و هاوبەشی ئەمریکا بین.
زانیاریی زیاتر: چاوپێکەوتنی سەرۆکوەزیران بارزانی، لەلایەن ویلیام برێت بایر بوو کە ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکییە و پێشکەشکاری بەرنامەی''ڕاپۆرتی تایبەت '' لە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئێرانی: جەنگ هەفتەکانی داهاتووش بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن