
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پشكی گۆڕان و یەكێك لە بەرپرسانی باڵی گردی زەرگەتە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ هەردوو باڵەکەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بە هاوبەشی کۆنفڕانسی نیشتمانی بزووتنەوەکە دەبەستن و کار بۆ یەکگرتنەوە دەکەن، بەڵام هێشتا ناکۆکیی نێوانیان لەبارەی دەستووری حیزبەکە بەردەوامە و یەکلا نەبووەتەوە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ شەممە 24-5-2025، كۆنفڕانسی نیشتمانیی هاوبەشی دوو ئاڕاستە و بەرە جیاوازەكەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت،کە تەنیا 1200 كەس بۆیان هەیە بەشداریی لە كۆنفرانسەكە بكەن و ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ یەكلاكردنەوەی پرسەكە.
لێدوانی فەرمی: دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پشکی گۆڕان و یەکێکە لە بەرپرسانی باڵی گردی زەرگەتە، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەم کۆنفڕانسە لە قازانجی بزووتنەوەی گۆڕان و بەرنامەکەی نەوشیروان مستەفایە، بەداخەوە هەندێک لەو برادەرانە دەیانەوێت دەستووری بزووتنەوەی گۆڕان بگۆڕن و بەرنامەی نەوشیروان مستەفا بکەن بە بەرنامەیەکی دیکە، ئەوەی گرنگە لای ئێمە پاراستنی بەرنامەکەیەتی، بەدەر لەوە ئێمە هەموومان برای یەکین.
- لەنێو گۆڕان دوو ئاراستە هەیە، ئاراستەیەک ئەوەیە کە پارێزگاری لە دەستووری نەوشیروان مستەفا دەکات، ئاراستەکەی دیکە دەستوورەکەی گۆڕیوە و کردوویەتی بە حیزبێکی شموولی و ستوونی، سەرۆک و مەکتەبی سیاسی بۆ حیزبەکە داناوە، ئەمەش لەگەڵ ناوەڕۆکی گۆڕان یەک ناگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت