
ئەمریکا سزا سەپێنراوەکانی سەر سووریای هەڵگرت
ئاڤا نیوز
ئەمریکا بە فەرمی سەرجەم سزا سەپێنراوەکانی سەر سووریای بۆ ماوەی 180 ڕۆژ هەڵگرت، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە سووریا و پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی 23ـی ئایاری 2025، وەزارەتی گەنجینە ئەمریکا یەکەم هەنگاوی بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا جێبەجێ کرد و بۆ ماوەیەکی کاتی بەشێک لە سزا ئابوورییەکانی سەر ئەو وڵاتەی هەڵگرت. هاوکات حکومەتی سووریاش پێشوازی لە بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەی لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە کرد و بە هەنگاوێکی ئەرێنی ناوی برد.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لیستی ناوی کەسایەتیی و قەوارەکانی سووریای ڕاگەیاند کە بڕیاری هەڵگرتنی سزاکان دەیانگرێتەوە.
ناوی ئەو کەسایەتیی و قەوارانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە کێن؟
1. ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر.
2. ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆیی سووریا.
3. بانکی ناوەندی سووریا.
4. هێڵی ئاسمانی سووریا.
5. بانکی بازرگانی سووریا.
6. دامەزراوەیی گشتی نەوت.
7. کۆمپانیای گواستنەوەی نەوتی سووریا.
8. کۆمپانیای غازی سووریا.
9. کۆمپانیای نەوتی سووریا.
10. بانکی خانووبەرە.
11. دامەزراوەی گشتی بۆ ڕادیۆ و تەلەفزیۆن.
12. کۆمپانیای پاڵاوگەی بانیاس.
13. کۆمپانیای پاڵاوگەی حومس.
14. بانکی هاوکاری کشتوکاڵی.
15. بانکی پیشەسازی.
16. بانکی قەرزی خەڵک و بانکی پاشەکەوت.
17. بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەندەرەکانی سووریا.
18. کۆمپانیای گشتی بەندەری لازقیە.
19. ژووری کەشتیوانی سووریا.
20. دەسەڵاتی گشتی سووریا بۆ گواستنەوەی دەریایی.
21. کۆمپانیاکانی کەشتیووانی.
22. کۆمپانیای گشتی بەندەری تەرتووس.
23. دامەزراوەی گشتی پاڵاوتن و دابەشکردنی گشتی.
24. وەزارەتی نەوت و سامانە کانزاییەکانی سووریا.
25. وەزارەتی گەشتوگوزاری سووریا.
26. هۆتێلی'فۆر سیزن'ی دیمەشق.
27. کۆمپانیای سیترۆل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف 10 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەی وەهمی دەستگیر کران






