
خۆشی دەربڕینی خەڵکی سووریا بە ڕووخانئ بەشار ئەسەد. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
بە پێی دواین زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی نوێی سووریا یەک لەسەر سێی هاوڵاتییانی سووریا ناویان لە لیستی ڕەشی بەشار ئەسەد بووە و لە لایەن هەواڵگری ئەو وڵاتەوە داواکراو بوون.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی 24 ساڵ حوکمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی چەندین قۆناغی سەخت و دژوار بوونەوە لە لایەن کاربەدەستانی حکومەتی بەشار ئەسەدەوە، بە تایبەت لە ساڵانی 2011 بۆ 2024 ماوەی شەڕی گرووپە چەکدارەکان و حکومەتی سوریا بوو، لەو ماوەیەدا زۆرترین کەس دەستگیرکران و کوژران لە لایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە.
لێدوانی فەرمی: نورەدین بابا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی سووریا بە میدیاکانی ڕاگەیاند: لە بەردەوامی لێکۆڵینەوەکانمان لەسەر بەڵگەنامەکانی ڕژێـمی پێشوو ئەوەمان بۆ دەرکەوتووە کە زیاد لە " هەشت ملیۆن " کەس لە هاوڵاتیانی سووریا لە لیستی ڕەشی دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی ڕژێمی بەشار ئەسەد بوون و هەموویان داواکراوبوون، ئەم ژمارەیە یەکسانە بە یەک لەسەر سێی دانیشتووانی سووریا، ئەمەش بەڵگەیەکی دیکەیە لەسەر دڕندەیی ڕژێمی بەشار ئەسەد.
باکگراوند: خانەوادەی ئەسەد لە ساڵی 1971 دەسەڵاتی سووریایان گرتە دەست، تاوەکو ساڵی 2000 حافز ئەسەد سەرۆکی سووریا بوو، لە ساڵی 2000 دوای مردنی باوکی، بەشار ئەسەد دەسەڵاتی گرتە دەست و لە 2024-12-08، کۆتایی بە دەسەڵاتی خانەوادەی بەشار ئەسەد و حزبی بەعس لە سووریا هێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بە بەهای 15 ملیار دۆلار چەک بە سعوودیە و ئیسرائیل دەفرۆشێت
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
دوایین ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا بەرەو کۆتایی دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕێككەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق ڕۆژی دووشەممە دەچێتە باری جێبەجێكردنەوە
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بە بەهای 15 ملیار دۆلار چەک بە سعوودیە و ئیسرائیل دەفرۆشێت
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
دوایین ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا بەرەو کۆتایی دەچێت
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا گرێبەستێکی چەند ملیار دۆلاری لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند دەکات





