
وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکان
ئاڤا نیوز
دەرگای سایلۆکانی گەنم بەڕووی جووتیارانی کەرکووک دەکرێنەوە، هاوکات ڕۆژانە نزیکەی 11 هەزار تۆن لە چوار سایلۆی سنووری پارێزگاکە وەردەگیرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمساڵ 850 هەزار دۆنم زەوی لە سنووری کەرکووک بە گەنم داچێنراوە، نزیکەی 600 هەزار تۆن گەنمی بنەتۆ بەهۆی وشکەساڵی و ڕێگری سوپا لە جووتیاران دانەچێنراوە، هاوکات لە قۆناغی یەکەم 550 هەزار و 408 دۆنم لە پلانی کشتوکاڵی تۆمارکراوە و گەنمەکەی وەردەگیرێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەحمەد، لێپسراوی هۆبەی زەوی و زار لە کشتوکاڵی کەرکووک بە ئاڤای گوت، "لە هەر چوار سایلۆی کەرکووک، حەویجە، تازە و ڕیاز، ڕۆژانە گەنمی جووتیاران وەردەگرن، ئەو بڕەی کە لە چوارچێوەی پلانی كشتوکاڵیدایە دەکاتە 527 هەزار و 521 تۆن، جگە لەوەی نزیکەی 300 هەزار دۆنمی دیکە هەیە کە دەرەوەی پلانی كشتوکاڵییە، بڕیارە بڕێکی لێوەربگیرێت."
ژمارەکان وادەڵێن: ڕۆژانە نزیکەی 11 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکانی سنووری کەرکووک وەردەگیرێت، بەمشێوەیە:-
کەرکووک: نزیکەی پێنج هەزار تۆن.
ڕیاز: دوو هەزار و 250 تۆن.
حەویجە: نزیکەی دوو هەزار و 500 تۆن.
تازە: دوو هەزار و 300 تۆن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






