دوایین زانیاریی لەبارەی گەڕان بەدوای ئاڤێستا و بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیاڵ میدیا
- هەواڵ
- 25 ئایار

دوو کارمەنی بەرگریی شارستانی لەکاتی گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ماوەی 51 ڕۆژە گەڕان بە دوای تەرمی ئاڤێستا بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە، هەروەها بەرگریی شارستانی سۆران لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە ڕوونکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 2025-04-05، خێزانی ئاڤێستا بۆ گەشت و سەیران چوونەتە سنووری قەزای مێرگەسۆر، لەو کاتەدا ئاڤێستا لەگەڵ براکەی بۆ وێنەگرتن چوونەتە لێواری ڕووباری تەنگاتوور، کوڕەکە دەکەوێتە نێو ئاو و ئاڤێستای خوشکی هەوڵی رزگارکردنی دەدات، بەڵام ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵ دەکەوێتە نێو ڕووبارەكە و ماوەی 51 ڕۆژە تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بە ئاڤای ڕاگەیاند: چەند تیمێکی تایبەت کە ژمارەیان نزیکەی 15 کارمەند دەبێت، لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی ئاڤێستا بەردەوامن و ئەو تیمانەی لەوێ ماونەتەوە، ئەرکیان چوونەژێر ئاو و پشکنینی شوێنە ئاستەنگەکانە، هەروەها تیمێک یاوەری براکەی ئاڤێستا دەکات کە لەڕێگەی ئامێرێکەوە خەریکی گەڕانە بە ژێر ئاوەکەدا.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کە چەند کارمەندێکی بەرگریی شارستانی تەرمێک دەدۆزنەوە، ڕەوەند هاودیانی گوتی: ئەو تەرمە هی ئاژەڵێک بووە و لەکاتی پشکنینەکاندا دۆزراوتەوە، مەبەست لە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەکەش نیشاندانی پەنگخواردنەوەی تەرم و ئاوسانییەتی لە نێو ئاودا.
لەلایەکی دیکەوە: فەخرەدین بەرزنجی، مامی ئاڤێستا بە ئاڤا میدیای گوت: "هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا بەردەوامن، ئێمەش تەنیا چاوەڕێی ڕەحمی خودا دەکەین، چونکە تەواوی ئەو ڕیگایانەی بۆ دۆزینەوەی تەرم بەکار دەهێنرێن، گیراونەتە بەر و هەوڵەکان بەرز دەنرخێنین".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: "مامی ئاڤێستا سوپاسی ئاڤا میدیای کرد کە بەردەوام بەدواداچوون لەسەر پرسی ئاڤێستا دەکات و زانیارییەکان وەک خۆی بە هاونیشتمانیان دەگەیێنێت، هەروەها گوتی: ئاڤا بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگ و پێویست بۆ هاووڵاتیان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف 10 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەی وەهمی دەستگیر کران






