
دیمەنی ڕیکلامی ئامێرەکانی گزیکردن
ئاڤا نیوز
لە سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیر دەكرێن كە بەنیازی فرۆشتن و ساغكردنەوەی بیستۆك (سەماعە)ـی گزیكردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بوونە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەكی حوزەیران، تاقیكردنەوەی ئەمساڵی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەستپێدەكات، بۆ ڕێگری لە گزیكردنی تاقیكردنەوەكانیش، وەزارەتی پەروەردە چەند ڕێكارێكی تووند پەیڕەو دەكات، ئامێری پەکخەر، پشکنینی پێشوەختە، ڕاگرتنی ئینتەرنێت سێ لەو ڕێكارانەن و بەرپرسانی وەزارەتەكەش دەڵێن ئەنجامی باشی دەبێت.
چیرۆكی سەرەكی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، پاڵپشت بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، ماوەی هەفتەیەكە سەرقاڵی بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیارییە سەبارەت بە هەوڵێكی فرۆشتنی بیستۆک (سەماعە)ـی گزیكردن (قۆپیەكردن) لەڕێگەی فرۆشتنی ئۆنلاینەوە، دوای كۆكردنەوەی بەڵگەی پێویست، توانرا هەوڵەكان شكست پێبهێندرێت و تۆمەتبارانیش دەستگیر بكرێن كە بەنیازبوون ئامێرەكان ساغبكەنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێگری دەكات لە هەر هەوڵێكی مامەڵەكردن بە ئامێرەكانی قۆپیەكردن و دزەپێكردنی پرسیارەكانی ئەزموونەكان، ئەمەش لەپێناو فەراهەمكردنی كەشێكی ئارام بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیكردنەوەكان.
زانیاریی زیاتر: ئێستا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
لەلایەكی دیكەوە: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هیوادارم هیچ قوتابییەك فریو نەخوات بە باندەكانی گزیكردن، چونكە چارەنووسی هەموویان ڕووبەڕووكردنەوەی یاسایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






