
لۆگۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
زیاتر لە مانگێک بەسەر دوایین کۆبوونەوەی نێوان شاندی باڵای پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تێپەڕیوە و چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوو درێژە بە کۆبوونەوەکان بدرێت و بەرپرسانی یەکێتیش دەڵێن؛ گۆڕانکاریی لە داواکارییەکانمان دەکەین.
وێنە گەورەکە: پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەماوەی ڕابروودا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لە ئاستی باڵا و تیمی تەکنیکی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، دوایین کۆبوونەوەی نێوانیشیان؛ بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، ڕۆژی 28ـی نیسانی 2025 لە قەزای دووکان بوو.
لێدوانی فەرمی: سەمیر هەورامی، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، خولێکی دیکەی دانوستاندنەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان دەستپێدەکات و یەکێتی گۆڕانکاری داواکارییەکانی سەبارەت بە پۆستەکان دەکات و پێشکەشی شاندی پارتی دەکات و گۆڕانکارییەکە زیاتر لە پۆستە سیادی و باڵاکان دەبێت.
- سەبارەت بە کاتی کۆبوونەوەی داهاتووی نێوانی پارتی و یەکێتی بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت، سەمیر هەورامی ڕەتی کردەوە کە تاوەکوو ئێستا هیچ وادەیەک دیار کرابێت، جەختیشی کردەوە کە کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن.
لەلایەکی دیکەوە: سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسییی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سبەی سێشەممە 26-5-2025، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە، ئەنجامی گفتوگۆکانی لیژنەی دانوستانکار تاوتوێ دەکات، هەروەها ڕوون دەبێتەوە کەی کۆبوونەوەی دواتر دەکەن، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی قسەی لەبارەی داواکارییەکانی یەکێتی و بەردەوامی کۆبوونەوەکان کردووە، بۆیە جێگەی سەرسوڕمان نابێت، کە (پارتی) و ئێمە پێشنیازی نوێ و داواکاریمان هەبێت، هەموو بابەتەکان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
قووڵتر: هەر سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان پارتی و یەکێتی، هۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی لە میانی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆنفرانسی ساڵانەی زانکۆی کاتۆلیکی لە هەولێر گوتی: لە کۆبونەوەکانی شاندە سیاسی و تەکنیکییەکان لەسەر هەموو وردەکارییەکانی حوکمڕانی کاری باش کراوە، دەبێت وەرەقەیەکی سیاسی و دیدگایەکی هاوبەش و بەرنامەی حوکمڕانی هەبێت و پێداچوونەوە بە هەموو شتەکانی ڕابردوو بکەینەوە کە لە کابینەکانی ڕابردوو هەبوو، بە جۆرێک یەک هەرێم ، یەک حکومەت، یەک لەشکر هەبێت، ئێمە ئەو بابەتەمان تەواو کردووە.
- ئێستا چووینەتە وردەکاری دابەشکردنی سەرۆکایەتییەکان و وەزارەتە سەرەکی و خزمەتگوزاریییەکان، ئەم ماوەیە یەکلاکەرەوە دەبێت، چونکە بڕیاربەدەستەکان لە دەرەوە بوون و ئێستا گەڕاونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممە 21-5-2025، دوایین کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کرا، گفتوگۆیان لەسەر تەواوکردنی ڕێککەوتنی نێوانیان بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێت
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
تا كۆتایی ئەم مانگە دهۆک بە تەواوی دەبێتە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سنووری دهۆک 108 سەر مەڕ دەکەونە چاڵێکەوە و مردار دەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کوێت بەهۆی کحولی پیسبووەوە 23 کەس گیانیان لەدەست دەدەن