چوارچێوەی هەماهەنگی لەچەند پارێزگایەک بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردن دەکات
- عێراق
- 27 ئایار
کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریدا لەچەند پارێزگایەکی عێراق بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بکەن و دوای هەڵبژاردنیش جارێکی دیکە هاوپەیمانێتی پێکبێننەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 26-5-2025، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بەچەند پرسێک کۆبوونەوە و تاوتوێی شێوازی بەشداریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانیان کرد و بڕیاریاندا، لە چەند پارێزگایەکی عێراق بەیەک لیست بەشداری بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری دا لەپارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەددین و نەینەوا بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر هێزە سیاسییەکانی پێکهێنەری هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریاندا هەر یەکەو بە لیستی جیا بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بکەن و دوای هەڵبژاردن هاوپەیمانێتییەکە پێکبێننەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بریارە ڕۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش هەموو ڕێکارەکانی گرتووەتەبەر پاڵپشت بە یاسای هەڵبژاردنەکانی ژمارە 12ـی ساڵی 2018 کە عێراق بەسەر 18 بازنەی هەڵبژاردن دابەش دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





