
ئاڤا نیوز
وتەبێژی کۆشکی کرێملن ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن ڕووسیا لە پشت ڕووداوی سوتانی ماڵ و ئۆتۆمبێلی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بێت.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژانی 8 و 12ـی ئەم مانگە لە شارۆچکەی کێتش لە لەندەن ئۆتۆمبێلێک و ماڵێک سووتێنرا کە خاوەندارییەکەی بۆ کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەگەڕێتەوە، سێ کەس بە تۆمەتی ئاگربەردان لە ماڵەکە دەستگیر کران، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت هەرسێ تۆمەتبارەکە ئۆکراینین، میدیاکانی بەریتانیا لە زاری بەرپرسانی لەندەنەوە کە ئەوکاتە نەیاویستووە ناوەکانیان ئاشکرا بکرێت، ڕووسیایان بە پیلانداڕێژەری ڕووداوەکە تۆمەتبار کرد و بە دەستی شاراوەی پشت ئاگرتێبەردانەکەیان زانی.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملن ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە ڕووسیا بە پیلانداڕێژەری سوتاندنی ماڵی تایبەتی کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ناوزەند دەکەن و ڕایگەیاند: لەندەن بەردەوام هەوڵ دەدات ڕووسیا تۆمەتبار بکات بە هۆکاری هەر ڕووداوێکی خراپ کە لەو وڵاتە ڕوودەدەن، ئەمە جگە لە درۆیەک زیاتر نییە و هیچ بنەمایەکی نییە، بەڵکو گاڵتەجارییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کیەر ستارمەر، پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لەگەڵ دوو منداڵەکەی لە شارۆچکەی کێتش لە لەندەن دەژیا. واتە ئەو خانووەی ئاگری تێبەردرا [ لە شارۆچکەی کێتش] خاوەندارییەکەی بۆ کیەر ستارمەر دەگەڕێتەوە. دوای بوونیشی بە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، کیەر ستارمەر لە 10 Downing Street لە لەندەن دەژیت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: دوای بانگەوازەکەی کیەر ستارمەر بۆ دروستکردنی سوپایەکی هاوبەشی ئەوروپا بۆ بەرگریکردن لە ئۆکراینا و ئەوروپا، کرێملن توڕەیی خۆی بەرامبەر ئەو بانگەوازە دەربڕی و ڕایگەیاند: هەر سوپایەکی ئەوروپا لە ئۆکراینا بوونی هەبێت، واتای ڕاگەیاندنی جەنگە و بە تووندی وەڵام وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





