شاخەوان عەبدوڵڵا: 40 هەزار خێزان لە کەرکووک سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی
- هەواڵ
- 27 ئایار
ئاڤا نیوز
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی لیژنەی کاتیی ماددەی 140 ڕایگەیاند، نزیکەی 40 هەزار خێزان کەرکووک لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: لیژنەی ماددەی 140 دوای 12 ساڵ سڕکرانی دواتر دەستبەکاربوونەوەی، بڕی 200 ملیار دیناری بۆ تەرخانکرا تا قەرەبووی ئەو کەسانە بکرێتەوە کە لە ماددەی 140 قەرەبوو نەکراونەتەوە، بڕیارە قەرەبووکردنەوەکە لەڕووی ماددی بێت و دوای ئەوەش پارچە زەوییەکیان پێ بدرێت، ئێستا ئەوانەی سوودمەند بوون لە ڕووی ماددی و ئەوانەشی کە سوودمەند نەبوون پارچە زەویەان پێ دەدرێت و پڕۆسەکە بەردەوامە، بەڵام ئێستا تورکمان و عەرەبەکان نیگەرانن لەوەی ئەم پڕۆسەیە ئەوان نەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی لیژنەی کاتیی ماددەی 140 میوانی کاتژمێر 12ـی هەواڵەکانی ڕۆژان بوو و ڕایگەیاند: لەڕووی سیاسییەوە لە کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان کورد ڕاگوێزراوە و دواتر تورکمان، بۆیە ئەوانەی کە گەڕاونەتەوە زۆرینە کوردن و تورکمانن و ئەوان سوودمەند دەبن لە قەرەبووکردنەوەکە، بەڵام گەر عەرەبێک هەر لەناو شار مابێتەوە و ڕانەگوێزرابێت ئەوە پڕۆسەکە نایگرێتەوە.
بەگوتەی سەرۆکی لیژنەی کاتیی ماددەی 140، تەنیا لە کەرکووک 40 هەزار خێزان لە پڕۆسەکە سوودمەند دەبێت، گەر هەر خێزانێک مامەڵەی کردبێت و پارەکەی وەرگرتبێت یان نا زەویەکە هەر وەردەگرێت، ئەم پڕۆسەیە تەنیا بۆ کەرکووک نییە بەڵکو بۆ دیالە و موسڵ و سەڵاحەدینە، واتا هەر شوێنێک بکەوێتە سنووری ماددەی 140، ئەم پرۆسەیەش دەیگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






