وەزیری بەرگریی سووریا: ڕێگە بە هیچ هێزێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی وەزارەتی بەرگری نادەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 ئایار

مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی سووریا ڕایدەگەیێنێت، ڕێگە بە هیچ هێزێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی وەزارەتی بەرگری نادەین و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئەو مۆڵەتە 10 ڕۆژییەی داویانەتە گرووپە چەکدارەکان لە پارێزگاکان، هێزەکانی سووریای دیموکرات ناگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی سووریا و فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریا، هەسەدە دەبێتە بەشێک لە وەزارەتی بەرگریی سووریا.
لێدوانی فەرمی: مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا بە ئاژانسی هەواڵی سووریای ڕاگەیاند: لە مانگەکانی ڕابردوودا کۆبوونەوەمان لەگەڵ 130 یەکەی سەربازی و گرووپی چەکداری ئەنجام داوە، دیدگای وەزارەتی بەرگری و ئەو پێکهاتەیەی لەسەری دادەمەزرێت ڕوونکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکە: لەبارەی ئەو مۆڵەتە 10 ڕۆژییەی بە گرووپە چەکدارە بچووکەکان لە پارێزگاکان دراوە بۆ ئەوەی سەردانی وەزارەتی بەرگری بکەن بە مەبەستی یەکخستنیان لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری، مورهەف ئەبو قەسرە گوتی: ئەو مۆڵەتە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ناگرێتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بە گوتەی مورهەف ئەبو قەسرە، ئەو دۆسیەیە ڕێککەوتنێکی جیای لەسەر کراوە و وەزارەتی بەرگریش بەپێی ئاراستەی گشتی بەردەوام دەبێت لەسەری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 10-3-2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆكکۆماری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ڕێککەوتنێکی مێژووییان واژۆکرد، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش هەسەدە دەبێتە بەشێک لە وەزارەتی بەرگریی سووریا و دەوڵەتی سووریاش مافەکانی کورد گەرەنتی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی مووچەی فەرمانبەران دەبەن
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت






