سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئیسرائیل: سوپا لە غەززە خەریکی ئەنجامدانی تاوانی جەنگە
- هەواڵ
- 27 ئایار

ئیهود ئۆڵمێرت، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
ئیهود ئۆڵمێرت، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، ڕەخنەی لە هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە گرت و ڕایگەیاند، ئەوەی لەوێ دەکرێت تاوانی جەنگییە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئۆڵمێرت کە لە 2006 تا 2009 سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بووە، لە وتارێکیدا نووسیویەتی: باندێکی مافیایی تاوانکار کە لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆوە سەرۆکایەتی دەکرێن سەرقاڵی جەنگێکن کە لە مێژووی ئیسرائیلدا وێنەی نەبووە، هەزاران فەلەستینیی بێتاوان و سەربازی ئیسرائیلی لە جەنگەکە کوژراون.
- حکومەت سەرقاڵی جەنگێکی بێ ئامانجە کە هیچ پلانێکی ڕوون و هیچ دەرفەتێکی سەرکەوتنی نییە.
- لەم هەفتانەی دواییدا لە کەرتی غەززە کاری دڕندانە ئەنجام دراون و هیچ ئامانجێکی ڕەوایان نییە.
- ئەم شەڕە ئێستا شەڕێکی سیاسیی تایبەتە کە دەیەوێت غەززە بکاتە ناوچەیەکی قەیرانی مرۆیی.
- ئەوەی ئێمە ئێستا لە غەززە دەیکەین شەڕی وێرانکارییە، جیاکاری ناکات لە نێوان خەڵک، سنوور ناناسێت، دڵڕەقانە و تاوانکارانە خەڵکی سڤیل دەکوژێت، ئەمەش بەرهەمی سیاسەتی حکومەتە کە بە ئاگاییەوە، بە شەڕەنگێزییەوە، بە نیازپیسییەوە، نابەرپرسیارانە ئەنجامی دەدات.
- بەڵێ، ئیسرائیل تاوانی جەنگیی ئەنجام دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 دەستیپێکرد، ئەویش دوای ئەوەی بزووتنەوەی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و چەند هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی بە بارمتە دەستگیر کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 20 خولەک لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی مووچەی فەرمانبەران دەبەن
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت





