
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا داوای دیدارێکی سێ قۆڵی لەگەڵ هەریەکە لە پووتین و ترەمپ دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەی ئۆکراینا و ڕووسیا.
وێنە گەورەکە: تائێستا هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بێئەنجام بوون. ئەمە سەرباری ئەوەی بەمدواییانە، ڕووسیا هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئۆکراینا چڕتر کردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: ئەگەر پووتین ئاسوودە نەبێت بە کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ من، پێم باشە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەگەڵ ترەمپ ئەنجام بدەین و من هیچ کێشەیەکم نییە، ئامادەم بەشداری هەموو کۆبوونەوەیەک بکەم بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ''.
زێلێنسکی ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا هیچ یاداشتنامەیەکی ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەری ئۆکراینا پێنەگەیشتووە. دەشڵێت، کیێڤ ئامادەیە بۆ هەموو جۆرە دانوستاندێک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






