
دیمەنی دوای بۆردوومانی ڕووسیا و بۆ سەر ئۆکراینا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکی ڕووسیا چەند مەرجێکی بۆ ڕاگرتنی شەر و ڕاگەیاندنی ئاگربەست ئاشکرا دەکەن.
وێنە گەورەکە: زۆربەی وڵاتانی دونیا لە سەرووی هەموویانەوە ئەمریکا، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ڕاگرتنی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، تائێستا ڕووسیا ڕازی نەبووە بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە شەڕ.
زانیاری بەدەستهاتوو: ئاژانسی ڕۆیتەرز لە چەند بەرپرسێکی نزیک لە ڤلادیمێر پووتین مەرجەکانی ئەویان بۆ ڕاگرتنی شەڕی ئۆکراینا ئاشکرا کرد، کە بڕیارە مۆسکۆ لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا بە یاداشتێک پێشکەش بە کیێڤی بکات.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: پووتین دوو مەرجی سەرەکی هەیە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا کە ئەمانەن:
٠ یەکەم مەرجی پووتین ئەوەیە کە دەبێت سەرکردەکانی ڕۆژئاوا فراوانبوونی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات ڕابگرن مەبەستیش لێی ڕێگیرکردنی، ئۆکراینا و جۆرجیا، مۆڵدۆڤا و کۆمارەکانی دیکەی سۆڤیەتی پێشووە بۆ هاتنە ناو ناتۆ.
٠ هەڵگرتنی بەشێکی بەرچاوی سزاکانی سەر وڵاتەکەی کە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا و ئەمریکا بەسەری دا سەپێنراون.
لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: ''بانگهێشتنەکردنی ئۆکراینا بۆناو ناتۆ، سەرکەوتنە بۆ پووتین''.
ئەمەش بزانە: بە گوێرەی ڕۆیتەرز، لە ئەگەری قەبووڵ نەکردنی مەرجەکانی پووتین، ناوبراو هەوڵ دەدات لە ڕێگەی فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی نیشانی وڵاتان بدات کە ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا قورستر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






