
دیمەنی بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل کوشتنی یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی حەماسی پشتڕاست کردەوە و نەتانیاهۆش دەڵێت، هێشتا 20 بارمتەیان لە غەززە ماون.
چیرۆکی سەرەکی: بە گوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، ڕۆژی 13ـی ئەم مانگە لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەوروپی غەززە، محەمەد سینوار یەکێک لە سەرکردە سەربازییەکانی حەماس کوژراوە
لێدوانی فەرمی: لە وتارێکیدا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل توانیویەتی محەمەد سینوار بەرپرسی حەماس لە کەرتی غەززە بکوژێت.
زانیاریی زیاتر: نەتەنیاهۆ وتیشی، هێشتا 20 بارمتە و تەرمی 38 بارمتەی دیکەی ئیسرائیل لە غەززەیە، ئەگەر بەو شێوەیە کارمان بکردایە کە ئۆپۆزسیۆن دەیەوێت، ئیسرائیل شەڕەکەی دەدۆڕاند و حەماس براوە دەبوو.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حەماس کوشتنی محەممەد سینواری پشتڕاست نەکردووەتەوە و لە بارەی پێشنیازی ئەمریکاوە ڕایگەیاند، چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی بۆ ئەو چوارچێوە گشتیە دەکەن کە لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا لەسەری ڕێککەوتوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد سینوار بەرپرسی حەماس بوو لە غەززە و دەکاتە برا بچووکی یەحیا سینوار کە ئەویشیان لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا کوژرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 20 خولەک لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی مووچەی فەرمانبەران دەبەن
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت






