کرێملن: ڕەنگە دووەم دانوستانی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا هەر لە ئیستەبووڵ بێت
- هەواڵ
- 28 ئایار

کۆبوونەوەی یەکەمی نێوان هەردوو شاندی ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵ. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دیتمری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملن ئەوەی ڕاگەیاند کە ڕەنگە دانوستانی داهاتووی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا لە ئیستەنبووڵ بێت، ئێستا بابەتەکە لە گفتووگۆدایە.
چیرۆکی سەرەکی: دانوستانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بۆ ڕاگرتنی شەڕی سێ ساڵەی نێوانیان بەردەوامە، دوای ئەوەی گەڕی یەکەمی دانوستانی نێوانیان لە ئیستەنبووڵ کرا، چاوەڕوان دەکرێت گەڕی دووەمیش هەر لەو شارە بکرێت.
لێدوانی فەرمی: دیتمری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە مۆسکۆ لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا چ شوێنێکتان بۆ دانوستانی دووەم دیاریکردووە گوتی: ڕەنگە هەر لەو شوێنە بێت کە دانوستانی یەکەممان لێکرد، شاری ئیستەنبووڵ، بڕیاری کۆتاییش بە ڕای گشتی دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە کاردانەوەی لێدوانەکەی فرێدریچ مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کە ڕایگەیاندبوو، سنووردارکردنی ناردنی چەک بۆ ئۆكراینا هەڵگیرا، گوتی: ئەمە جگە لە ختووکەدانی شەڕی زیاتر و هاندانی ئۆکراینا بۆ شەڕ و کوشتاری و دوورکەوتنە لە پڕۆسەی ئاشتی زیاتر نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای سێ ساڵ جەنگی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا، یەکەم دانوستانی نێوانیان بۆ ئاگربەست و ئاشتی لە 16ـی ئەم مانگە لە ئیستەنبووڵ کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






