
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئیلۆن مەسک ملیاردێری جیهان
ئاڤا نیوز
ئیلۆن مەسک، هاوڕێی نزیکی دۆناڵد ترەمپ و ملیاردێری ئەمریکی، وازی لە پۆستی بەرپرسی بەشی کارامەیی حکومەت لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، هێنا.
وێنە گەورەکە: ترەمپ، ئیلۆن مەسکی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکسی هەڵبژاردبوو بۆ بەڕێوەبردنی پۆستێکی گرنگی حکومەت: ئەویش سەرکردایەتییکردنی بەشی کارامەیی حکومەت بوو. ئامانج لێی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت و دووبارە داڕشتنەوەی پێکهاتەی حکومەتی فیدراڵی بوو. کە دواتر سەریکێشا بۆ ناچارکردنی دەیان هەزار فەرمانبەری فیدراڵی بە جێشتنی کارەکانیان کە ئەمەش ناڕەزایەتیی زۆری شەقامی ئەمریکای لێکەوتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا لە ئێکس ڕایگەیاند، "لەگەڵ کۆتاییهاتنی ماوەی دیاریکراوم وەک کارمەندێکی تایبەتی حکومەت، دەمەوێت سوپاسی سەرۆک ترەمپ بکەم بۆ ئەو دەرفەتەی کە پێیدام بۆ بەشداریکردنم لە کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان".
زانیاریی زیاتر: بەرپرسێکی کۆشکی سپی پشتڕاستیکردەوە، ئیلۆن مەسک کە وەزیری کارامەیی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بوو، دەستی لەکارکێشایەوە و پۆستەکەی بەجێهێشت.
باکگراوند: ئیلۆن مەسکی تەمەن 53 ساڵ، لە خوولی دووەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا هاوڕێیەی نزیکی ئەو بوو، سەدان ملیۆن دۆلاری دۆلاری لە کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی ئەودا خەرج کرد و دواجار ترەمپ پۆستی بەرپرسی بەشی کارامەیی حکومەتی ئەمریکای پێبەخشی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






