
ژمارەیەک حەجخواز لەکاتی بەڕێکەوتنیان بۆ وڵاتی سعوودیە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە ڕێگەی 105 گەشتی ڕاستەخۆی ئاسمانییەوە زیاتر لە 17 هەزار حەجخواز بۆ سعوودیە گواستراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند رۆژێکە حەجخوازن لە هەردوو شاری مەدینە و مەککە دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی فەریزەی حەج و ڕۆژی 5ـی حوزەیران حەجخوازن دەچنە سەر کێوی عەرەفە، بەمەش کۆتایی بە فەریزەی حەج دەهێنن و دەبن بە حاجی، ڕۆژی 6ـی حوزەیرانیش یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت و حاجییان قوربانی دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە 4 تاوەکو 28ـی ئەم مانگە هێڵی ئاسمانی عێراق لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا و هەولێر و فڕۆکەخانەکانی دیکە لە ڕێگەی 105 گەشتی ڕاستەخۆوە بۆ سعوودیە، زیاتر لە 17 هەزار حەجخواز بۆ ئەو وڵاتە گواستراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی 25ـی ئایار، دەستەی حەج و عومرەی عێراق بڵاویکردەوە، کۆتا پاسی گواستنەوەی حەجخوازان لە ڕێگەی وشكانییەوە گەیشتنە شاری مەدینە، بەوەش لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەرجەم حەجخوازانی ڕێگای وشکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە گەیێنرانە سعوودیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان، پێنج هەزار و 136 حەجخواز گەشتی سعوودیەیان کردووە، لەو ژمارەیە هەزار و 440 کەسیان بەڕێگای وشکانی بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






