
کۆبوونەوەی هەردوو شاندی ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵ. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بڕیار وایە گەڕێکی دیکەی دانوستان لەنێوان هەردوو شاندی ڕووسی و ئۆکراینی لە هەفتەی داهاتوو دەستپێبکات، بەڵام کۆشكی کرێملن دەڵێت، هێشتان وەڵاممان لە ئۆکراینا وەرنەگرتووە.
وێنە گەورەکە: گەڕی یەکەمی دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا لە 16ـی مانگی ئایار لە ئیستەنبووڵ ئەنجامدرا و هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی ڕەشنووسی مەرجەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی سێ ساڵەی نێوانیان، بۆ هەمان مەبەست بڕیارە خولێکی دیکەی دانوستانەکانی ئاشتی لە 2ـی حوزەیران دەستپێبکات.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملن ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ وەڵامێک نییە، پێویستە چاوەڕێی وەڵامی لایەنی ئۆکراینا بین.
لەلایەکی دیکەوە: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، شاندی ڕووسیا ئامادەیە کە ڕەشنووسی یاداشتی ئاشتی کە مەرجەکانی ڕووسیای تێدایە لە گەڕی دووەمی دانووستانەکان لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بخاتەڕوو.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەهۆکاری ئەوەی کە دانوستانەکان لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، سەرۆککۆماری وڵاتەکە پەیامێکی ئاراستەی هەردوو لایەنی ڕووسی و ئۆکراینی کرد کەتێیدا داوا دەکات، دەرگای گفتۆگۆی ئاشتی بەڕووی یەکتردا دانەخەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






