
بریکاری دابەشکردنی خۆراک
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر، بریکارەکانی خۆراک ئاگادار دەکاتەوە، لیژنەیەک لە چاودێری بازرگانی عێراق سەردانی بریکارەکانی خۆراک دەکەن، هەر بەشە خۆراکێکی کۆن لە دوکانی بایەعیەکە مابێتەوە، بەشە خۆراکەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت و بۆ ماوەی سێ مانگیش کارەکانی ڕادەگیرێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی بازرگانی عێراق چەند ڕێکارێکی نوێی دەستپێکردووە بۆ بڕینی بەشە خۆراکی ئەوانەی مانگانە بەشە خۆراکیان وەرناگرن و لیژنەیەک سەردانی پارێزگاکان دەکات.
لێدوانی فەرمی: دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر بە ئاڤای وت، لەم ماوەیە لیژنەکە سەردانی پارێزگای سلێمانیان کردووە و لێپرسینەوە لەگەڵ چەند بریکارێکی خۆراک کردووە، بۆیە ئێمەش بریکارەکان ئاگادار دەکەینەوە، پێویستە ئاگادار بن، کاتێک خۆراکی مانگانە دێت، پێویستە خێزانەکان ئاگاداربکەنەوە بۆئەوەی بێت بایەعیەکەی وەرگرێت، ئەگەر نەهات مانگی داهاتوو دیسان دەبێت ئاگاداری بکاتەوە، ئەگەر لەماوەی دوو مانگدا نەهات دەبێت ئەو بریکارە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی ئاگاداربکاتەوە و ناوی ئەو خێزانە دەسڕێتەوە.
"بەشێک لە بریکارەکان کاتێک سەردانیان دەکەین خۆراکی کۆنیان لاماوە، کاتێک لێیان دەپرسین ئەمە چییە؟ دەڵێن هاونیشتمانی نەهاتووە وەریبگرێت یان دەڵێن لە هاونیشتمانیمان کڕیووەتەوە. بەشێک لەو بریکارانە، خۆراکە کۆنەکە دەدەنە خەڵک و خۆراکە نوێیەکە دەهێڵنەوە، بۆیە داوا لە خەڵک دەکەین بە زوویی بایەعی وەربگرن بۆئەوەی هیچ یەک لەمانە ڕوونەدات" دلێر عەبدولواحید ئەمەی وت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وا بڕیارە لەم یەک دوو هەفتەیە ئەپڵیکەیشنی فۆرمی خۆراک لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی کارا بکرێت، ئاڤا زانیویەتی بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە ئەوە بۆ ئەپڵیکەیشنەکە زیاد بکرێت، کاتێک مانگانە هاونیشتمانی دەچێت بۆ وەرگرتنی بایەعیەکەی ئۆکەیەک دەکات، ئەگەر دوو مانگ لەسەر یەک نەچێت ناوی لە بایەعی دەسڕێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: مەڕوان بەرغوسی یەکێک نابێت لە ئازادکراوەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە زاخۆ و 82 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن
- کولتوور
- 57 خولەک لەمەوپێش
زنجیرە درامایەک ڕووداوەکانی پێش "گەیم ئۆف سرۆنس" دەگێڕێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: مەڕوان بەرغوسی یەکێک نابێت لە ئازادکراوەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە زاخۆ و 82 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لوبنان 32 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارە بۆ دارە بەتەمەنەکانی کەرکووک دەدانرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە