
دیمەنی تەقاندنەوەی ژمارەیەک مین لە کوردستان - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە گوندێکی سنووری قەزای پێنجوێن، مینێکی کۆن بە هەشت کرێکاردا تەقییەوە و بریندار بوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تەقینەوەی ئەو مینە لەکاتێکدا بووە چەند کرێکارێک سەرقاڵی کارکردن و هەڵکۆڵینی شوێنێکبوون بۆ پڕۆژەیەک مینێکی کۆنیان پێدا تەقیوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاگوزاریی خێرای سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کاتژمێر (9:00)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی کێلۆی سنووری قەزای پێنجوێن، هەشت کرێکار لە کاتی کارکردندا مینێکی کۆنیان پێدا تەقیوەتەوە بەو هۆیەوە هەر هەشتیان زامدار بوون.
زانیاریی زیاتر: دوو لە بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی و شەش بریندارەکەی تر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی پێنجوێنن و دۆخی تەندروستیی سەرجەمیان جێگیرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
44 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش





