
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە شێوەیەکی فەرمی پڕۆژەیەکی بۆ دووبارە داڕەشتنەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشکەش بە کۆنگرێس کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئامانجی پڕۆژەکە جەختکردنە لە سەر "بەها ڕۆژئاواییەکان" لە ناو سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بە گوێرەی تێڕوانینەکانی ئیدارەی ترەمپ و کۆمارییەکان دادەڕێژرێتەوە و هاوکات پەرەی زیاتر بە سیاسەتی "ئەمریکا لە پێش هەموو شتێک" دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی پڕۆژەکە هەزاران پۆستی کاریی لە ناو وەزارەت لادەدرێن یان هەموار دەکرێنەوە و زیاتر لە 300 فەرمانگە لادەدرێن یان تێکەڵ دەکرێنەوە.
ئەمەش بزانە: گرنگترین گۆڕانکاریی بریتییە لە نەهێشتنی ئەو فەرمانگانەی کە کاری بەدواداچوون بۆ تاوانەکانی جەنگ و پێکدادانە جیهانییەکان دەکەن و هەروەها کەمکردنەوەی ڕۆڵی بوارەکانی ئاسایشی ناسەربازی، دیموکراسی و مافی مرۆڤە. لە بری ئەمانە فەرمانگەیەک بە ناوی "فەرمانگەی دیموکراسی و بەها ڕۆژئاواییەکان" دادەمەزرێت کە جەختی لە سەر "مافە سرووشتییەکان" و بازاڕ و کاری ئازاد" دەبێت.
لێدانی فەرمی: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند ئەم گۆڕانکارییانە دەبنە هۆی ئەوەی وەزارەتەکە لە بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سەر ئاستی جیهانی "چالاکتر و کاریگەرتر" بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





