
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیێنێت، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و دانانی چەک لەلایەن پەکەکەوە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ناوچەکەمان هەبووە، ئەو ئاگربەستەی ئێستاش هەیە، یەکێکە لە بەرهەمەکانی ئەو بڕیارەی پەکەکە. دەشڵێت، کێشەم نییە ئەگەر لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆببمەوە.
چیرۆکی سەرەکی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لە کەناڵی شەمس، تیشکی خستە سەر چەند پرسێکی تایبەت بە نێوخۆی سووریا و پەیوەندیان لەگەڵ دیمەشق و تورکیا.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: پەیوەست بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا، مەزڵووم عەبدی ڕایگەیاند، ئێستا ئاگربەستێکی کاتی و مەرجدارمان هەیە، کەناڵەکانی پەیوەندیی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ تورکیا و لە ڕێگەی نێوەندگیرەوە هەیە و هیوادارین ئەم پەیوەندییە پەرەی پێبدرێت، کێشەم نییە لەگەڵ ئەردۆغان کۆببمەوە و ئامادەین پەیوەندییەکی باش لەگەڵ تورکیا دابمەزرێنین.
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: بە گوتەی مەزڵوم عەبدی، ئێمە پێشوازیمان لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکاران کرد و کاریگەری ئەرێنی لەسەر ناوچەکەمان هەبوو، ئەو ئاگربەستەی هەیە یەکێکە لە بەرهەمەکانی ئەوە بڕیارەی پارتی کرێکاران.
لەلایەکی دیکەوە: فەرماندەی گشتیی هەسەدە سەبارەت بە شێوەی سیستمی حکومڕانی لە سووریا ڕایگەیاند، "ئێمە سوریایەکی لامەرکەزیمان دەوێت کە هەموو پێکهاتەکان بە تەواوی مافەکانیانەوە تێیدا بژین و کەس پەراوێز نەخرێت".
سەبارەت بەو ڕێککەوتنەی کە لە 10 ی ئازاردا لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سووریا واژۆ کراوە، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، ئەو چارەسەرەی ئێمە دەمانەوێت لە دەستووری داهاتووی سووریادا پەسەند بکرێت، ئەوا ئاسوودە دەبین و دڵەڕاوکێمان نامێنێت و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی دەکەین.
- پابەندین بەوەی لەگەڵ دیمەشق لەسەری ڕێککەوتووین، ئێستا کار لەسەر جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە لە ڕێگەی لیژنە پراکتیکییەکانەوە دەکەین کە بەم زووانە کۆدەبنەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو هەنگاوانەی کە پێویستە بگیرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی.
- پەیوەست بە یەکخستنی هێزەکان لە سووریا، عەبدی ڕایگەیاند، "پێویستە سوریا یەک سوپای هەبێت و دامەزراوە سەربازییەکانیش بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیشەوە یەکبخرێن".
- داهاتووی چەکدارانی هێزەکانی سوریای دیموکرات کاری لەپێشینەی ئێمەیە و دەبێت ڕۆڵی سەرەکییان هەبێت لە داهاتووی سووریادا.
- ئەگەر بتوانین ڕێککەوتنەکە لەگەڵ دیمەشق بە دروستی جێبەجێ بکەین، ئەوا دەتوانین ئەو بۆشاییە پڕبکەینەوە کە هەیە و دیمەشق پێویستی بە شارەزایی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق
- بیروڕا
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە ژەنەراڵی چیاکانەوە بۆ ژەنەراڵی ناو کۆشکی ئەلیزێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بۆ پرسی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا کاروانێکی نوێی دەستگیرکراوانی داعش لە سووریاوە ڕەوانەی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سیستەمێکی پێشکەوتووی پشکنین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەداتە عێراق






