
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ماڵئاوایی لە ئیلۆن مەسک دەکات
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕێوڕەسمێکی ماڵئاوایی بۆ ئیلۆن مەسک، سازکرد و ڕایگەیاند: لەگەڵ مەسک بەردەوام دەبین لەکارکردن.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکس لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کە پۆستی وەزارەتی کارامەیی حکومەتی لەدەست بوو، بەڵام دواجار بەهۆی ناڕەزایەتییەکان لەشێوازی بەڕێوەبردنی پۆستەکە بووەهۆی ئەوەی دەست لەکار بکشێتەوە، ڕۆژی هەینی لە نووسینگەی ئۆڤاڵ لە کۆشكی سپی سەرۆکی ئەمریکا ماڵئاوایی لە مەسک کرد، ئەمەش دوای چوار مانگ کارکردنی لەو پۆستە.
لێدوانی فەرمی: ئیلۆن مەسک گەورە ملیاردێری جیهانیی ڕایگەیاند، هەر وەکو دۆست و ڕاوێژکاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەمێنمەوە.
- لای خۆیەوە ترەمپ ستایشی مەسکی کرد و وتی، زۆر ماندوونەناسانە کردت کردووە بۆ بەرنامە چاکسازییەکانی حکومەت، هەمیشە لەگەڵمان دەبیت، یارمەتیمان دەدەیت لەم ڕێگایە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لەو ڕێوڕەسمەدا ترەمپ باسی پرسێکی جیاوازی کرد و ڕایگەیاند، بەم نزیکانە حەماس و ئیسرائیل، ڕووسیا و ئۆکرانیا، واشنتن و ئێران ڕێکدەکەون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






