
وێنەی ئیلۆن مەسک لە مەراسیمی ماڵئاوایی کە لە ئۆڤەڵ ئۆفیس لە کۆشکی سپی بۆی ڕێکخرابوو کە وەک دەردەکەوێ چاوێکی مۆر هەڵگەراوە
ئاڤا نیوز
لە مەراسیمی ماڵئاواییکردن لە ئیلۆن مەسک لە ئیدارەی ترەمپ، چاوێکی مەسک مۆر هەڵگەرابوو، کە دواتر بووە پرسی گەرمی میدیاکان. ئەویش هۆکاری مۆربوونی چاوی بۆ ئێکسی کوڕە بچووکی دەگەڕێنێتەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو 30ـی 5ـی 2025، بەبۆنەی دوایین ڕۆژی ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکس لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کە پۆستی وەزارەتی کارامەیی لەدەست بوو، ڕێوڕەسمێک ڕێکخرا و هەر یەکە لە مەسک و ترەمپ قسەی خۆیان کرد.
هۆکارە زانراوەکان: دەرکەوتنی ئیلۆن مەسک بە لاچاوێکی مۆر هەڵگەڕاو مشتومڕی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، ڕۆژنامەنووسانی ئامادەی ڕێوڕەسمەکە پرسیاریان لێکرد کە بۆچی چاوی وایە؟ لە وەڵامدا ئیلۆن مەسک وتی: "لەگەڵ کوڕەکەی، ئێکسی بچووک خەریکی یاریکردن بوون، پێم گوت، بۆکسێک لە دەموچاوم بدە، ئەوەیش بە قسەی کردم، ئەوکات شوێنی دیار نەبوو بەڵام وابزانم شوێنەکەی مۆر هەڵگەڕاوە ئێستا".
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی مۆر هەڵگەرانی چاوی هاوڕێکەی، ترەمپ گوتی، "تێبینی شتێکی وام لە دەموچاوی مەسکدا نەکردووە". وتیشی ئەگەر "ئێوە ئێکس بناسن، دەزانن کە دەتوانێت وای لێ بکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەغدا ئاوارەکانی دهۆکی لە سەرمای زستان بەجێهێشتووە
- کولتوور
- 48 خولەک لەمەوپێش
کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
48 خولەک لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی فەرمانی تەواوکردنی دیوارە کۆنکرێتییەکەی سەر سنووری سووریا دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگربەستی دیمەشق و هەسەدە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشی کردە سەر دوو شارەی گەورەی ئۆکرانیا






